1 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

پەكین و واشنتن لەسەر چارەنووسی ئێران و ئاسایشی گەرووی هورمز ڕێك كەوتن

پەیام

دوای كۆبوونەوەی لوتكەی نێوانیان، ترەمپ دەڵێت ڕێككەوتنی گەورەیان واژوو كردووە و پەكینیش داوای كردنەوەی گەرووی هورمز بە دانوستان دەكات.

دوای كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و شی جین پینگ لە پەكین، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكیدا بۆ فۆكس نیوز ئاشكرای كرد، كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین لە هەموو كاتێك بەهێزترە و ڕێككەوتنێكی بازرگانی گەورەیان واژۆ كردووە، كە تێیدا چین دەست بە كڕینی نەوتی ئەمریكی دەكات و بەم زووانە كەشتییەكانی بەرەو بەندەرەكانیان بەڕێ دەكەون بۆ كڕینی نەوتی ئەمریكی.

سەبارەت بە دۆخی ئێرانیش، ترەمپ وتی، لەگەڵ جین پینگ باسی پەیوەندی پەكینی بۆ تاران كردووە و جەختی كردەوە پەكین دەیەوێت گەرووی هورمز بە كراوەیی بمێنێتەوە.

ترەمپ دووپاتی كردەوە، تاران لە ڕووی سەربازییەوە تێكشكاوە و سێ ئاستی سەركردایەتییان لەناوبراون، هۆشداریشی دا، كە پێگە ئەتۆمییەكانی ئێران 24 كاتژمێر لەژێر چاودێریدان و هەر جووڵەیەك ڕووبەڕووی بۆردومانی ڕاستەوخۆ دەبێتەوە.

ترەمپ بە جەختكردنەوە لە واژووكردنی ڕێككەوتن لەلایەن ئێرانەوە، ئاماژەی بەوە كرد، كە سەركردە نوێیەكانی ئێران عاقڵترن و سەرۆك شی ئامادەیی نیشان داوە هاوكاری دانوستانەكان بكات بۆ ڕێگری لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی. 

لەلایەكی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی چین داوای ئاگربەستێكی گشتگیر و كردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمزی كرد.

 جەختیشی لەوە كردەوە، كە بەكارهێنانی هێز ڕێگەیەكی داخراوە و دەبێت لە ڕێگەی دانوستانەوە دۆسیەی ئەتۆمی چارەسەر بكرێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەكین و واشنتن لەسەر چارەنووسی ئێران و ئاسایشی گەرووی هورمز ڕێك كەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل له‌ واشنتۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

سەرەتا