1 کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانیی عەزم داوای پێداچوونەوەی سیاسیی جددی بە متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی دەكات

پەیام

لە میانی دانیشتنی دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی و دوای ئەوەی كاندیدەكانی و كاندیدانی چەند هێزێكی سیاسی دیكە نەیانتوانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن، هاوپەیمانی عەزم داوای "پێداچوونەوەیەكی سیاسی جددی" كرد.

ئەم داواكارییە لە كاتێكدایە، هاوپەیمانییەكە جەخت لە پێویستی پاراستنی هاوسەنگی و شەراكەتی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی سیاسی وڵاتدا دەكاتەوە، بە شێوەیەك كە ڕێز لە ئیرادەی دەنگدەران و لایەنە بەشداربووەكان بگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیشدا، هاوپەیمانییەكە پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیران بۆ بەدەستهێنانی متمانە كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، پشتگیریكردنیان بۆ تێپەڕاندنی حكومەت لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پەرۆشی بۆ سەقامگیری دەوڵەت و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان بووە. 

هاوكات نیگەرانی خۆیان نیشان دا لەوەی كە متمانەنەدان بە كاندیدەكانیان، بابەتێكە پێویستی بە هەڵوێستێكی سیاسی جددی هەیە، وەك بنەمایەك بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بۆ گەرەنتی كردنی ڕێزگرتن لەو ئەنجامانەی كە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕابردوودا بەدەست هاتوون.

هاوپەیمانی عەزم داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد بە ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان بكەن.

هەروەها جەختی كردەوە، پشتگیریكردنیان بۆ سەقامگیری حكومەت بە واتای دەستبەرداربوون لە مافە سیاسییەكان یان شایستەی جەماوەرەكەیان نایەت، و سوورن لەسەر بەرگریكردن لە ئامادەیی سیاسی خۆیان لە چوارچێوەی دەستووردا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی عەزم داوای پێداچوونەوەی سیاسیی جددی بە متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئێران جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەنگدان لەسەر 9 وەزارەتى کابینەى نوێى عێراق دەکەوێتە دواى جەژنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کێ دەبێتە وەزیر لە حکومەتەکەى عەلى زەیدیدا؟

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ "عەجاج" دەرکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ده‌نگدان به‌ به‌رنامه‌ و كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی؛ په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی سه‌باح: ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت

سەرەتا