1 کاتژمێر پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات
پەیام
دوای یەكسانبوونی دەنگەكان كۆنگرێسی ئەمریكا جارێكی دیكە شكستی هێنا لە لە تێپەڕاندنی پڕۆژەبڕیاری سنوورداركردنی دەسەڵاتە جەنگییەكانی ترەمپ.
كۆنگرێسی ئەمریكا لە دەنگدانی ئەمجارەشیدا، شكستی هێنا لە تێپەڕاندنی بڕیارێك كە دیموكراتەكان پێشكەشیان كردبوو بۆ ڕاگرتنی كردەوە سەربازییەكانی دژ بە ئێران.
بڕیارەكە ئامانجی ئەوە بوو، كە هیچ هێرشێكی سەربازی ئەنجام نەدرێت تاوەكو كۆنگرێس مۆڵەتی فەرمی بە سەرۆك نەدات، بەڵام پڕۆژەكە تەنها بە جیاوازییەكی زۆر كەم و بەهۆی یەكسانبوونی دەنگەكانەوە ڕەتكرایەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە سێ نوێنەری كۆمارییەكانیش لەگەڵ بڕیارەكەدا بوون، بەڵام نەیانتوانی زۆرینەی پێویست كۆبكەنەوە.
ئەمە سێیەمین هەوڵی كۆنگرێسە لەمساڵدا بۆ سنوورداركردنی جڵەوی سەربازیی دۆناڵد ترەمپ، بەتایبەت دوای ئەوەی مۆڵەتی 60 ڕۆژەی سەرۆك لە سەرەتای مانگی ئایاردا كۆتایی هاتبوو.
ئەم شكستەی دیموكراتەكان لە كاتێكدایە كە لە ئەنجومەنی پیرانیش حەوت هەوڵی هاوشێوە بێ ئەنجام بوون، ئەمەش دەریدەخات كە جڵەوی بڕیارە سەربازییەكان و ستراتیژی مامەڵەكردن لەگەڵ تاران هێشتا بە تەواوی لە دەستی كۆشكی سپیدایە و كۆنگرێس نەیتوانیوە بەربەستی یاسایی دروست بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە