15/05/2026 280 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا مووچەی ئەندامەكانی لە كاتی پەككەوتنی حكومەت ڕادەگرێت

پەیام

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بڕیاری دا لە كاتی پەككەوتنی حكومەتدا مووچەی ئەندامەكانی ڕابگیرێت، تا كۆنگرێس ناچار بێت بەشداری لە بارگرانییە داراییەكاندا بكات.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە كۆی دەنگ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بلۆككردنی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە لە كاتی هەر پەككەوتنێكی داهاتووی دامەزراوە حكومییەكاندا. 

جۆن كێنیدی، سیناتۆری كۆماری و خاوەنی پڕۆژەبڕیارەكە ڕایگەیاند، نابێت پەككەوتنی حكومەت ببێتە بژاردەیەكی ئاسایی بۆ چارەسەرنەكردنی ناكۆكییە سیاسییەكان و پێویستە سیناتۆرەكان هەست بەو ئازارە داراییە بكەن كە بەسەر فەرمانبەراندا دێت.

بەپێی بڕیارەكە، هەر كاتێك حكومەت پەكی كەوت و بودجەی دەزگایەك یان زیاتر ڕاگیرا، سكرتارییەتی ئەنجومەن مووچەی سیناتۆرەكان بلۆك دەكات و تەنها كاتێك بۆیان خەرج دەكرێتەوە كە بودجەی حكومەت پەسەند بكرێت و پەككەوتنەكە كۆتایی بێت. 

ئەم هەنگاوە كە پشتگیری هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی هەیە، دوای زنجیرەیەك پەككەوتنی حكومی دێت كە ساڵی ڕابردوو ڕوویاندا، بەتایبەت پەككەوتنی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، كە بەهۆی ناكۆكی لەسەر بودجەی كەرتی تەندروستی دروست بوو، یاسادانەران پێیان وایە ئەمە وەك سزایەك دەبێت بۆ كۆنگرێس كاتێك لە ئەركە سەرەكییەكانی پەكیدەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

سەرەتا