1 کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: پەیاممان پێگەیشتووە ئەمریكا خواستی بەردەوامبوونی وتووێژەكانی هەیە

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند پەیامی نوێیان لە واشنتنەوە پێگەیشتووە كە ئاماژەی ویستی ئەمریكا بۆ وتووێژی تێدایە، سەرەڕای ڕەتكردنەوەی پێشتری پێشنیارەكانی تاران لەلایەن ترەمپەوە.

لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گرووپی "بریكس" لە نیودەلهی، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران پەیامی نوێی لە واشنتنەوە پێگەیشتووە كە نیشانی دەدەن ئەمریكا خواستی بەردەوامبوونی وتووێژەكانی هەیە. 

عەراقچی ڕوونی كردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕەتكردنەوەی وەڵامەكەی ئێران دەكەن، پەیوەستن بە تویتەكەی چەند ڕۆژ لەمەوبەری ترەمپ كە وەڵامەكەی بە "ناپەسەند" وەسف كردبوو، بەڵام دوای ئەوە پەیامی تریان پێگەیشتووە كە خواستی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنیان هەیە.

سەرەڕای ئەمە، وەزیری دەرەوەی ئێران گومانی خۆی لە جددیبوونی واشنتن لە پرۆسەی دانوستانەكاندا دەربڕی و جەختی كردەوە كە تاران تەنها كاتێك دەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ كە دڵنیابێتەوە ئەمریكییەكان ئامادەی ڕێككەوتنێكی "دادپەروەرانەن". 

ئەم لێدوانانەی عەراقچی لە كاتێكدایە كە ترەمپ فشاری سەربازی و ئابووری توندی خستووەتە سەر تاران، بەڵام هاوكات دەرگای بۆ دیپلۆماسی و نێوەندگیری وڵاتانی وەك چین هێشتووەتەوە تا بگەنە ڕێككەوتنێكی نوێ كە كۆتایی بە جەنگ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووى هورمز تەنیا بە ڕووی "دوژمنان"دا داخراوە و بۆ دۆستەكانمان کراوەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەڕێى دادگای لاهایەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەكانی ئەمریکا دەدات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پەیاممان پێگەیشتووە ئەمریكا خواستی بەردەوامبوونی وتووێژەكانی هەیە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێگرییەكان، 75 هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە ئەقسا كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر بنكەیەكی سوپاى پاكستان 29 سەرباز كوژران و بریندار بوون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دوای شكستی سیاسەتەكانی ئەمریكا تێڕوانینی جیهان بۆ ئێران گۆڕاوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانی قورس لە لوبنان و وتووێژی ئەرێنی لە واشنتن بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراقچی: هیچ کێشەیەک بە بژاردەی سەربازی چارەسەر نابێت

سەرەتا