2 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
عەراقچی: دوای شكستی سیاسەتەكانی ئەمریكا تێڕوانینی جیهان بۆ ئێران گۆڕاوە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: دوای شكستەكانی داگیركردنی وڵاتەكەی، تێروانینی جیهان بۆ ئێران گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، دوژمنیش لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی سەركەوتوو نەبوو.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ میدیا فەرمییەكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: دوای شكستی سیاسەتە شەڕانگێزییەكانی ئەمریكا، ئێستا وڵاتانی جیهان تێڕوانیان بۆ ئێران گۆڕاوە.
عەراقچی جەختیشی كردەوە، وڵاتانی بەشدار لە لووتكەی بریكس دان بەوەدا دەنێن كە ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانیدا سەركەوتووە و نەیارەكانی نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجە سەرەكییەكانیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی توندی لە سیستەمی ئێستای نێودەوڵەتی گرت و داوای چاكسازیی بنەڕەتی و جددی لە پێكهاتەی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد و وتی: ئێران پێیوایە پێویستە دەسەڵات بە شێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت و ئەنجومەنی ئاسایش ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو وڵاتانی جیهان، نەك تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی تاقمێكی دیاریكراو بكات، وتیشی: چاكسازییەكان نابێت تەنها شكڵی بن، بەڵكو دەبێت گۆڕانكاری ڕاستەقینە لە بڕیارەكاندا دروست بكەن.
سەبارەت بە سزاكانی ئەمریكا، عەراقچی ئەو هەنگاوانەی بە "تیرۆری ئابووری" ناوبرد كە مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ پێشێل دەكەن، جەختیشی كردەوە، بەرەنگاربوونەوەی سزاكانی ئەمریكا ئەركێكی سەرەكی وڵاتانی برێكسە.
لە كۆتاییشدا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتان دەیانەوێت بزانن ئێران چۆن توانیویەتی لە جەنگ و فشارەكاندا بە سەركەوتوویی بێتە دەرەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە