پێش 4 هەفتە 285 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەرووى هورمز تەنیا بە ڕووی "دوژمنان"دا داخراوە و بۆ دۆستەكانمان کراوەیە

پەیام 

ئێران كارئاسانی بۆ تێپەڕبوونی كەشتیی وڵاتە دۆستەكان لە گەرووی هورمز دەكات و وەزیری دەرەوەی تارانیش جەخت دەكاتەوە كە ڕێڕەوەكە تەنیا بە ڕووی "دوژمنان"دا داخراوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە، كە تاران ڕێگەی بە ژمارەیەكی زیاتری كەشتییەكان داوە لە گەرووی هورمز تێپەڕ ببن، ئەمەش دوای جێبەجێكردنی "پرۆتۆكۆڵە یاساییە نوێیەكان" كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سەرپەرشتی دەكرێن. 

بەپێی زانیارییەكان، زیاتر لە 30 كەشتی كە بەشێكیان چینی بوون، توانیویانە لەم ڕێڕەوە ستراتیژییەی وزە تێپەڕ بن. 

ئەم هەنگاوە وەك كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر جووڵەی دەریاوانی لە جیهاندا دەبینرێت، هەرچەندە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای هەڵگرتنی تەواوەتی كۆتوبەندەكان دەكات.

هاوكات، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گرووپی "بریكس" لە نیودەلهی ڕایگەیاند، گەرووی هورمز تەنها بەڕووی "دوژمنان"دا داخراوە و هەموو وڵاتە دۆستەكان دەتوانن كەشتییەكانیان تێیدا ڕەوانە بكەن. 

ئاماژەی بەوەش كرد، تاران ئاسانكاری بۆ ئەو وڵاتانە دەكات كە پابەندی ڕێكارە یاساییەكانی ئەوان دەبن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

سەرەتا