1 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لەڕێى دادگای لاهایەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەكانی ئەمریکا دەدات

پەیام 

ئێران تۆماركردنی 250 هەزار سكاڵای یاسایی دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت و لە دادگای لاهای هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەكانی واشنتن دەدات بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكان.

بەرپرسێكی باڵای دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاشكرای كرد، كە نزیكەی 250 هەزار سكاڵای یاسایی و سزایی سەبارەت بە "تاوانەكانی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل" لە دادگاكانی وڵاتەكەدا تۆماركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدان. 

عەبدولسەمەد میرحوسێنی، جێگری دادگای گشتی ڕایگەیاند، لقە تایبەتەكانی دادگا سەرقاڵی وردبینیكردن و بەبەڵگەكردنی ئەم دۆسیانەن، كە پەیوەستن بەو زیانە گیانی و ماددیانەی بەهۆی هێرش و سزاكانی واشنتن و تەلئەبیبەوە بەر هاووڵاتیانی ئێرانی كەوتوون.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، كە ئێران لە دیوانی ناوبژیوانی لاهای لە هۆڵەندا، سكاڵایەكی فەرمی دژ بە ئەمریكا تۆماركردووە. 

تاران هیوادارە لە ڕێگەی ئەم هەوڵە یاساییانەوە و بە پشتبەستن بە بەیاننامەكانی جەزائیر، بتوانێت دەست بەسەر سەرمایە و داراییەكانی ئەمریكادا بگرێت وەك قەرەبوویەك بۆ زیانلێكەوتووان. 

ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە كە ئێران چەندین جار ئەمریكا و ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی و تێكدانی ئاسایشی وڵاتەكەی تۆمەتبار كردووە، بەڵام تا ئێستا وردەكاری زیاتری لەسەر ناوەڕۆكی سكاڵاكان بڵاو نەكردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووى هورمز تەنیا بە ڕووی "دوژمنان"دا داخراوە و بۆ دۆستەكانمان کراوەیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەڕێى دادگای لاهایەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەكانی ئەمریکا دەدات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پەیاممان پێگەیشتووە ئەمریكا خواستی بەردەوامبوونی وتووێژەكانی هەیە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێگرییەكان، 75 هەزار فەڵەستینی نوێژی هەینییان لە ئەقسا كرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر بنكەیەكی سوپاى پاكستان 29 سەرباز كوژران و بریندار بوون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: دوای شكستی سیاسەتەكانی ئەمریكا تێڕوانینی جیهان بۆ ئێران گۆڕاوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانی قورس لە لوبنان و وتووێژی ئەرێنی لە واشنتن بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراقچی: هیچ کێشەیەک بە بژاردەی سەربازی چارەسەر نابێت

سەرەتا