پێش 3 هەفتە 329 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا و ئێران مەرج بۆ ڕێككەوتن و دەستپێکردنەوەى دانوستان دادەنێن

پەیام

ئەمریكا پێنج مەرجی قورسی بۆ ڕێككەوتن و كۆتاییهێنان بە جەنگ ئاراستەی ئێران كردووە، لە بەرانبەردا بەرپرسێكی ئێران ئاشكرای كرد "ڕابەری باڵای ئێران حەوت مەرجی وەك هێڵی سوور بۆ گفتوگۆكان داناوە".

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "فارس" ی ئێرانی، ئەمریكا لە وەڵامە فەرمییەكەیدا كە ڕادەستی نێوەندگیری پاكستانی كردووە، ڕایگەیاندووە "قەرەبووی زیانەكانی جەنگ ناداتەوە و ڕێگەش بە ئازادكردنی سەدا 25ی پارە بلۆككراوەكانی ئێران نادات". 

هەروەها واشنتۆن داوای كردووە ئێران تەواوی كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرزی خۆی ڕادەست بكات و تەنیا ڕێگە بە كاركردنی یەك دامەزراوەی ئەتۆمی لە تەواوی ئەو وڵاتەدا دەدرێت.

سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگ، ئەمریكا جەختی كردووەتەوە، كە كۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەكاندا "مەرجدارە" و بەستراوەتەوە بە ئەنجامدانی دانوستانەكان و بەرەوپێشچوونیان، نەك پێشوەختە جەنگ بوەستێت. 

لە بەرانبەردا محەمەد ساڵح جوكار سەرۆكی كاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: تاران لەسەر ڕێنمایی ڕێبەری باڵا حەوت مەرجی دیاری كردووە، ئەوانیش بریتین لە: هەڵگرتنی هەموو سزاكان، ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكان، پێدانی قەرەبووی تەواوی زیانەكان، كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، ڕاگرتنی هێرشەكان، داننان بە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕێكخستنی هاتوچۆی گەرووی هورمز بە هەماهەنگی هێزە چەكدارەكانی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

سەرەتا