2 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەكات
پەیام
بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك و نووسینی دەستەواژەی "هێمنی پێش زریان"، سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان دژی ئێران دەكات و جەخت لە بەردەوامیی هەڵمەتە سەربازییەكان دەكاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری "ترووس سۆشیاڵ" وێنەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا كەشتییە جەنگییەكان و بەلەمێكی هەڵگری ئاڵای ئێران دەردەكەون و لەسەری نووسیوە "ئەمە هێمنی پێش زریانە".
ئەم پەیامە هەڕەشەئامێزە وەك ئاماژەیەك بۆ نزیكبوونەوەی پێكدادانی سەربازی لە گەرووی هورمز دەبینرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاند هەڵمەتە سەربازییەكانی دژی تاران "بەردەوام دەبن" و هیچ سازشێك لە ئارادا نییە.
ئەم هۆشدارییەی سەرۆكی ئەمریكا دوای گەڕانەوەی دێت لە چین كە تێیدا لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆكی وڵاتەكە، باسی لە جەنگی ئێران كردبوو، بەڵام میدیا ئەمریكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هیچ پێشكەوتنێكی ئەوتۆ لەو گەشتەدا بۆ چارەسەری قەیرانەكە بەدەست نەهاتووە.
بەرپرسانی واشنتن ڕایانگەیاندووە كە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی گفتوگۆكانی چینن تاوەكو بڕیاری كۆتایی لەسەر هەنگاوی داهاتوو بەرانبەر تاران بدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە