2 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

فه‌له‌ستین.. سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ ئاماری قوربانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌


ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە شەهیدبوون گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٧٦٣ کەس. 
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە و، وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار تەرم گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون. 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، ٨٧١ کەس شەهیدبوون و دوو هەزار و ٥٦٢ فەڵەستینیش بریندار بوون. 
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە شەهیدبوون، گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٧٦٣ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٢ هەزار و ٦٦٤ کەس بەرز بووەتەوە. 
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    پێدانى کارەبا لە عێراقدا کەمی کردووە و وەزارەتى کارەباش دەڵێت؛ زیادەڕۆیی هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیل: نەتەنیاهوو و تڕەمپ پرسى دەستپێکردنەوەى جەنگیان تاوتوێ کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌له‌ستین.. سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ ئاماری قوربانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف بە نوێنەری ئێران بۆ سەرپەرشتی كاروباری چین دەستنیشان كرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا و ئێران مەرج بۆ ڕێككەوتن و دەستپێکردنەوەى دانوستان دادەنێن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا سیستمێكی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆن هێناوه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادیۆی ئیسرائیل: بڕیاری كۆتایی جه‌نگ له‌ ده‌ستی تڕه‌مپه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عیزەدین حەدداد ئەندازیاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا شەهیدبوونى ڕاگەیەندرا

سەرەتا