پێش 3 هەفتە 199 جار خوێنراوەتەوە

قالیباف بە نوێنەری ئێران بۆ سەرپەرشتی كاروباری چین دەستنیشان كرا

پەیام

ئێران محەمەدباقر قاڵیبافی بە فەرمی وەك نوێنەری خۆی بۆ كاروباری چین دیاری كرد، ناوبراویش دەڵێت: جیهان لەبەردەم گۆڕانكارییەكی مێژوویی گەورەدایە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ئاشكرای كرد "لەسەر ڕاسپاردەی مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، محەممەد باقرقاڵیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆكی شاندی دانوستانكار لەگەڵ ئەمریكا سەرپەرشتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتی چین-ی پێ سپێردراوە".

سەرەڕای ڕاگەیاندنی بڕیارەكە، بەڵام زانیاریی ئەوە نەخراوەتە ڕوو كە قالیباف بە وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەمێنێت، یان نا؟

پێشتریش هەر یەك لە عەلی لاریجانی و عەبدولڕەحمان فەزڵی پۆستی نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ كاروباری چین بوون.

لە لایەكی دیكەوە و بەر لە ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە بە ئاشكرا، قاڵیباف لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسی: جیهان لە لێواری سیستمێكی نوێدایە و هاوشێوەی وتەكانی شی جین پینگ، سەرۆكی چین، جیهان وەرچەرخانێكی بێوێنە بەخۆیەوە دەبینێت. 

لە نووسینەكەیدا قالیباف ڕایشیگەیاند: 70 ڕۆژ بەرگریی گەلی ئێران لە بەرانبەر فشارەكاندا، ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لە خێراكردنی ئەم گۆڕانكارییانە و گەیشتن بە ئایندەیەك كە تێیدا پێگەی وڵاتانی باشووری جیهانی لە هەموو جەمسەرەكان بەهێزتر دەبێت. 

پێشتریش سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران هۆشداری دا كە ئێران بۆ هەموو بژاردەكان ئامادەیە و بە وەڵامی توند دوژمن تووشی شۆك دەكەن. 

ئەم هەڵوێستە نیشانەی هەوڵی ئێرانە بۆ پتەوكردنی هاوپەیمانییەكانی لەگەڵ چین و ڕووسیا بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی سیستمێكی نوێی جیهانی و كۆتاییهێنان بە تاكجەمسەریی ئەمریكا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئازادكردنی 24 ملیار دۆلارە بلۆككراوەكە مەرجی ڕێككەوتنە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    "وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداری لە پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت

سەرەتا