1 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
ڕادیۆی ئیسرائیل: بڕیاری كۆتایی جهنگ له دهستی تڕهمپه
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە سوپای وڵاتەکەیان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، بە ئامانجی لاوازکردنی ڕژێمەکەی و ناچارکردنی تاران بۆ گەڕانەوە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای دۆناڵد ترەمپە.
وەزیری ئیسرائیلی، زێئێڤ ئێلکین لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی فەرمی نیشتمانیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ وەشاندنی گورزی نوێ لە ئێران و بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی، بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیریی دەسەڵاتی تاران، بەڵام جەختی کردەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە لەمبارەیەوە بەدەست سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپە.
لەم پێناوەشدا، پەیامنێری سەربازیی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵاوە پشتڕاستی کردەوە کە تەلئەڤیڤ خۆی بۆ چەندین ڕۆژ و ڕەنگە چەندین هەفتە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ دژی ئێران ئامادە کردووە.
هاوکات سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامادەکارییەکان گەیشتوونەتە لووتکە بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان؛ ئامانجی سەرەکیش لەم هێرشە چاوەڕوانکراوانە، وەشاندنی گورزی کوشندە و بەئازارە لە تاران تا لە ماوەیەکی کورتدا ناچار بە پاشەکشە و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە