2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكوهزیرانی عێراق: ڕێوشوێن دژی ئهو گروپانه دهگرینه بهر خاكی عێراق بۆ هێرشكردن بهكاردههێنن
پهیام
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی و دراوسێکانی دەکاتەوە و بەڵێنی ڕێوشوێنی توند دەدات دژی هەر لایەنێک کە خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر سعوودیە و ئیمارات بەکاربهێنێت.
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند حکومەتەکەی بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو کەس و گرووپانە ناکات کە دەیانەوێت هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و هاوپەیمانەکانی دروست بکەن. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، زەیدی پابەندبوونی بەغدای بە پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی وڵات دووپاتکردووەتەوە و فەرمانی کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و هەماهەنگیی نێوان تەواوی دەزگا ئەمنییەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی داوە بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان دژی ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لە هێرشەکان، ئەگەر سەلمێندرا کە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر سعوودیە و ئیمارات بەکارهاتووە.
هاوکات ئەندامانی ئەنجومەنەکە جارێکی دیکە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئەو دوو وڵاتەیان سەرکۆنە کرد و ڕەتیانکردەوە ڕێگە بدرێت خاک یان ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ بەکاربهێنرێت.
ئەم هەڵوێستەی بەغدا دوای ئەوە دێت کە دەوڵەتی ئیمارات بە توندی سەرکۆنەی هێرشێکی درۆنی کرد کە لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستەکرابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە