2 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ئیدانەى هێرشکردنە سەر ئیمارات دەکات و ئەو وڵاتەش دەڵێت: هێرشەکان لە عێراقەوە کراون

پەیام

حکومەتی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر ئیماراتی کرد و جەختیشی لەسەر پشتیوانیی بەغدا بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان کردەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئیمارات دەڵێت هێرشەکان لە عێراقەوە ئەنجام دراون. 
حکومەتی عێراق لە ڕێگەی وتەبێژی فەرمییەوە، باسم عەوادی، بە توندی ئەو هێرشە درۆنییانەی شەرمەزار کرد کە وڵاتی ئیماراتی کردووەتە ئامانج. لە بەیاننامەیەکدا، بەغدا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دەربڕی. 
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، عێراق جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە برایەتییەکان و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ ئیمارات دەکاتەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات. 
هەروەها حکومەتی عێراق گرنگیی هەماهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتیی بۆ رێگری لە هەر جۆرە پەرەسەندن یان هەڕەشەیەک بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتانی دۆست و برا دووپاتی کردەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو کردەوە و ده‌ڵێت، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان شەش فڕۆکەی بی فڕۆکەوان کە لە عێراقەوە ئاراستەکرابوو، خستووەتە خوارەوە. 
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات'دا هاتووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیمارات ڕێگریی لە شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردووە کە لە عێراقەوە ئاراستە کرابوون و ناوچە گرنگەکانی بە ئامانج گرتبوو. 
ڕاشگەیاندراوە کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و هیچ خەسارێکیشیان بە دامەزراوە گرنگەکانی ئیمارات نەگەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ئیدانەى هێرشکردنە سەر ئیمارات دەکات و ئەو وڵاتەش دەڵێت: هێرشەکان لە عێراقەوە کراون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: چاوپۆشی لەوانە ناکەین کە هێرشیان کردوەتە سەر سعودیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

سەرەتا