1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر میکانیزمی تەواوکردنی کابینەی حکومەت ڕێککەوت
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لەو درۆنانەی دەوترێت لە عێراقەوە ئاراستەی سعوودیە و ئیمارات کراون.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا عەلی زەیدی سەرپشک بکرێت لە هەڵبژاردنی وەزیرەکانی ناوخۆ و بەرگری لە ناو ئەو لیستانەی کە لایەنە سیاسییەکان پێشکەشی دەکەن، بە مەرجێک کاندیدەکان خاوەن ئەزموونی ئەمنی بن. هەروەها ڕێککەوتن کرا پێداچوونەوەی ورد بە نەخشەی دابەشکردنی وەزارەتە سیادییەکاندا بکرێتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی ئەو ناکۆکییانەی کە بوونەتە هۆی دواکەوتنی پڕکردنەوەی ٩ کورسیی وەزاری لە کابینە ٢٣ وەزارییەکەدا.
سەبارەت بە دۆسیە ئەمنییە ئیقلیمییەکان، بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش لە پسپۆڕانی سەربازی و دیپلۆماسی پێکبهێنرێت کە دابەش دەبن بۆ دوو تیم؛ تیمێکیان سەردانی سعوودیە و ئیمارات دەکات بۆ بینینی بەڵگە و داتاکانی ڕادار سەبارەت بە مسار و سەرچاوەی درۆنەکان، و تیمەکەی تریش لە ناوخۆی عێراق بەدوای سەرچاوەی هەڵدانی درۆنەکاندا دەگەڕێت. ئامانجی ئەم هەنگاوە دۆزینەوەی بەڵگەی تەواوە پێش دەرکردنی هەر هەڵوێستێکی کۆتایی لەلایەن حکومەتی بەغداوە بەرانبەر بەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە