1 کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

فایننشاڵ تایمز: ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنی درێژكردنەوەی ئاگربەست نزیكن

پەیام

پاكستان بەرەوپێشچوونی لە دۆسیەی نێوەندگیریی وڵاتەكەی لەنێوان ئەمریكا و ئێران ڕاگەیاند و ڕۆژنامەیەكی ئەمریكییش دەنووسێت: درێژكردنەوەی ڕێككەوتنی كاتیی ئاگربەست نزیكە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای پاكستان ئاشكرای كرد كە گفتوگۆكانی عاسم مونیر فەرماندەی سوپا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بەرەوپێشچوونێكی دڵخۆشكەرانەی بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی كۆتایی لێ كەوتووەتەوە.

سوپای پاكستان ڕایشیگەیاند: لە ئێستادا گفتوگۆكان جەخت لە خێراكردنی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی دەكەنەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی سوپای پاكستان "هەر چەندە سەردانەكەی مونیر بۆ ئێران كورتخایەن بووە، بەڵام بەرهەمداریش بووە".

لە لایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی ئەمریكی بڵاوی كردەوە ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنێك بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ نزیكن.

فایننشاڵ تایمز نووسیویشیەتی: ڕێككەوتنەكە بە ئاڕاستەیەكی دروستدا دەڕوات و ئێستا لە لایەنی ئەمریكییەوە گفتوگۆ لەسەر دەكرێت.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز بڵاوی كردووەتەوە "ڕێككەوتنەكە كردنەوەی قۆناغبەندیی گەرووی هورمز و گفتوگۆی سووككردن، یان ڕادەستكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرز لەخۆ دەگرێت".

لە بەرانبەردا، ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران و گەمارۆ بنەڕەتییەكانیش سووك دەكات. جگە لەوەش هەر بەپێی ڕێككەوتنەكە ئەمریكا پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە دەرەوە ئازاد دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشاڵ تایمز: ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنی درێژكردنەوەی ئاگربەست نزیكن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتانی كەنداو بەشداربوون لە هێرشەکانى سەرمان و دەبێت قەرەبوومان بکەنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جگەلە قبوڵكردنی داواكارییەكانمان بژاردەى ترى نییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەدرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترله‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجى گەیشتوونەتە شارى مەککە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ پەرەنەسەندنی ململانێ سەربازییەكانى ئێران و ئەمریكا، سوپاسالاری پاكستان لە تارانە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا 66 كەشتیی بە گەرووی هورموزدا تێپەڕیون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان و ئێران بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن كۆبوونەوە

سەرەتا