2 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
پاکستان.. لە تەقینەوەیەکدا 24 سەرباز کوژران و دەیانى دیکە بریندار بوون
پەیام
ئاژانسی فرانس پرێسى فەرەنسى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ویلایەتی بەلوچستانی باشووری رۆژئاوای پاکستان روویداوە و بەهۆیەوە 24 سەرباز کوژراون و دەیانى دیکەش بریندار بوون.
لەو هێرشەدا کە لە شاری "کوێتە"ی پایتەختی ویلایەتى بەلوچستان ڕوویداوە، شەمەندەفەرێک کراوەتە ئامانج کە کارمەندانی سەربازیی گواستووەتەوە و لە ئەنجامدا 24 سەرباز کوژراون و زیاترلە 50 ى دیکەش برینداربوون.
ویلایەتی بەلوچستان یەکێکە لە ناوچە پڕ ئاڵۆزییەکانی پاکستان و ناوبەناو تەقینەوە تێیدا دووبارە دەبێتەوە، تائێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە