24/05/2026 283 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهوو مەترسی لە چارەسەرنەكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە ترەمپ گەیاندووە

پەیام

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی نیگەرانی خۆی و دامەزراوە ئەمنییەكانی قەوارەكەی لەبارەی پرسی ئەتۆمیی ئێران لە ڕێككەوتنە گەڵاڵەكراوەكە بە  سەرۆكی ئەمریكا گەیاند. 

دەستەی پەخشی زایۆنی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆكوەزیران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە دواخستنی چارەسەركردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەربڕیوە و جەختی كردووەتەوە كە نابێت پرسی ئاگربەستی لوبنان بە ڕێككەوتنەكەوە ببەسترێتەوە.

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندووە: نەتەنیاهوو و دامەزراوە ئەمنییەكان پێیان وایە ئێران تەنیا كات دەكوژێت و دوای تێپەڕبوونی 60 ڕۆژ هیچ سازشێكی ڕاستەقینە لە پرۆسەكەدا ناكات. 

هاوكات بەرپرسانی زایۆنی ڕێككەوتنە گەڵاڵەبووەكەی نێوان واشنتۆن و تاران بە "خراپ" ناوزەد دەكەن و دەڵێن: ئەو جۆرە ڕێككەوتنە وای نیشان دەدات كە گەرووی هورمز وەك چەكێكی كاریگەر لە دەستی ئێراندا دەمێنێتەوە.

ئەمەو بڕیاریشە ئەمشەو ئەنجومەنی وەزیرانی بچووككراوەی قەوارەی ئیسرائیل بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دانوستانەكان و ئەو مەترسییانەی لە ئەنجامی هەر ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ تاران لە ناوچەكەدا دروست دەبن، كۆ ببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

سەرەتا