2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
تەسنیم: ئێران ڕەزامەندی لەسەر ڕادەستكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو نیشان نەداوە
پەیام
ئێران ئامادەیی بۆ ئەگەری شكستهێنانی دانوستانەكان ڕاگەیاند و ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە دۆسیەی ئەتۆمی بەشێك لە ڕێككەوتنە بەراییەكە نییە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند: سەرەڕای بوونی هەندێك ئاماژە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی سەرەتایی لەنێوان ئێران و ئەمریكا، بەڵام تاران ئامادەیی بۆ هەر ئەگەرێكی شكستی دانوستانەكان هەیە.
لەوبارەوە تەسنیم لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە كە تائێستاش ناكۆكی لەنێوان هەر دوو لا لەسەر خاڵێك، یان دوو خاڵی ڕەشنووسی لێكتێگەیشتنەكە هەیە و بەهۆی بەربەستەكانی ئەمریكاوە تا ئێستا چارەسەر نەكراون.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، كە بە لایەنی پاكستانی ڕاگەیاندووە كە ئەگەر لەمپەردروستكردنی ئەمریكا بەردەوام بێت ناگەینە ئەنجام بۆ ڕێككەوتنی كۆتایی.
تەسنیم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، كە وڵاتەكەی بەڵێنی بە دەرهێنانی ماددە ئەتۆمییەكەی، یان هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 10 یان 20 ساڵ نەداوە.
لە لایەكی دیكەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی ئێرانیەوە: دۆسیەی ئەتۆمی بەشێك نییە لە ڕێككەوتنی بەرایی.
سەرچاوە ئێرانییەكە بە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووە: ئێران ڕەزامەندی لەسەر ڕادەستكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست بەرز نیشان نەداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە