24/05/2026 313 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: تا ڕێككەوتنێكی باش گەمارۆكانى سەر ئێران وەك خۆیان دەمێننەوە

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ تاران بە ئەرێنی بەڕێوەدەچن، بەڵام تا كاتی واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی بێكەمۆكوڕی گەمارۆكان وەك خۆیان دەمێننەوە. 

ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی "ئەی بی سی" ئاماژەی بەوە كرد كە تەنیا هەواڵی باش لە ڕێگایە، چونكە ئەو هەرگیز ڕێككەوتنێكی خراپ ناكات و دۆسیەكەش بە تەواوی لەسەر ڕێڕەوی خۆی بەڕێوە دەچێت.

ترەمپ وتیشی داوام لە هەردوولا و نوێنەرەكانی كردووە بڕیاری پەلە نەدەن و كاتی پێویست وەربگرن بۆ ئەوەی ڕێككەوتنەكە بە دروستی و بێ هەڵە تەواو بكەن تاوەكو بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا پارێزراو بن. 

سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی هاوكاری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كرد و هیوای خواست ئەم هەوڵانە ببێتە هۆی فراوانبوونی "ڕێككەوتننامەكانی ئیبراهیم"و وتیشی: ڕەنگە ئێرانیش پەیوەندییان پێوە بكات.

لە لایەكی تریشەوە، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا كە گەمارۆكان بەوپەڕی هێزەوە بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی ڕێككەوتنەكە بە فەرمی واژۆ و پەسەند دەكرێت، جەختیشی كردەوە، دەبێت ئێرانییەكان بزانن هەرگیز ڕێگەیان پێنادرێت ببنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هەروەك جارێكی تریش ڕێككەوتنەكەی سەردەمی ئۆبامای بە "خراپترین" وەسف كرد، كە ڕێگای بۆ تاران خۆش كردبوو بەرەو چەكی ناوەكی هەنگاو بنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

سەرەتا