پێش 2 هەفتە 244 جار خوێنراوەتەوە

فاینانشاڵ تایمز: بەپێی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران ئاگربەست بۆ ٦٠ ڕۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە

پەیام
ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" لە زاری دیپلۆماتکارێکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن ئاگربەست بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ درێژ دەکاتەوە، کە تێیدا گەرووی هورمز قۆناغ بە قۆناغ دەکرێتەوە و بنەمای گفتوگۆ ئەتۆمییەکان دادەرێژرێت. 
بەرپرسێکی باڵا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، درێژکردنەوەی ئەم ئاگربەستە دەرفەت بە دانوستانکاران دەدات بگەنە خاڵە کۆتایییەکانی ڕێککەوتنەکە، بە تایبەت داڕشتنی میکانیزمێک بۆ دەستبەرداربوونی ئێران لەو یۆرانیۆمانەی کە بەڕێژەی بەرز پیتێنراوە. 
بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، قۆناغ بە قۆناغ دەست دەکرێت بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین و لەگەڵ ئەوەشدا گەمارۆکانی ئێستا سووک دەکرێن. 
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختیشی کردەوە کە ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنە پێشنیازکراوەکە پابەندبوونی ئەمریکا، هاوپەیمانە هەرێمییەکانی، ئێران و گرووپە نزیکەکانی بە ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیلزام دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا مافی ئیسرائیل دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا