پێش 2 هەفتە 180 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: یۆرانیۆمەکەى ئێران یان دەگوازرێتەوە یان لە شوێنی خۆیدا تێکدەشکێنرێت

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند لە چوارچێوەی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، دەبێت یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ڕادەستی ئەمریکا بکرێت یان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا و لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا تێکبشکێنرێت. 
سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ـەوە ئاماژەی پێ کردووە کە پرۆسەی ڕادەستکردن یان لەناوبردنی یۆرانیۆمەکە دەبێت "دەستبەجێ" و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی و بە ئامادەبوونی لێژنەی وزەی ئەتۆمی یان دامەزراوەیەکی هاوشێوەی جێبەجێ بکرێت. 
چارەنووسی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران کە بە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرام دەخەمڵێنرێت، یەکێکە لە گرنگترین خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەردوولا. پێشتر ترەمپ ئاماژەی بە پێشوەچوونی گفتوگۆکان کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە تا ڕادەیەکی زۆر دانوستانی لەسەر کراوە، هێشتاش ناڕوونی لە وردەکارییە سەرەکییەکاندا ماوە. 
لەلایەکی دیکەوە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی دەبێت لەناوبردنی تەواوی مەترسیی ئەتۆمیی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەکانی پیتاندن و گواستنەوەی کۆگای یۆرانیۆم بۆ دەرەوەی وڵات لەخۆ بگرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەم هەڵوێستەی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا