31/05/2026 293 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجوومەنێكی باڵاى بۆ گەڕاندنەوەی پارەی گشتی پێكهێنا

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی ئەنجومەنێكی باڵای دەستپاكی و چاودێری و گەڕاندنەوەی پارەی گشتی دەركرد.

عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چاودێری و دادوەری، فەرمانی پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای سەروەری بۆ دەستپاكی و چاودێری و گەڕاندنەوەی پارەی گشتی دەركرد. 

ئەنجوومەنەكە بە سەرۆكایەتی زەیدی خۆی و ئەندامێتی سەرۆكانی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی دەبێت، ئامانجی سەرەكی لێی چاودێریكردنی وردی وەزارەتەكان و پارێزگاكان دەبێت بە مەبەستی ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی دەوڵەت، دواتریش ئەنجامی كارەكان ڕاستەوخۆ ڕەوانەی دادگا دەكرێن.

سەرۆكوەزیران فەرمانی دا لیژنەی لاوەكی پسپۆڕیش بۆ چاودێریی گرێبەستە حكومییەكان پێك بهێنرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەكاندا دەگونجێن. 

لە كۆبوونەوەكەدا باسی پێكهێنانی لیژنەیەكی ناوەندییش لە نێوان دیوانی چاودێری و دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی دارایی كرا كە ئەركی سەرەكیی دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ وردبینی و لێكۆڵینەوە لە گرێبەستە حكومییەكان پێش واژووكردنیان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا