31/05/2026 285 جار خوێنراوەتەوە

سکرتێرێکى سوودانى بە تۆمەتى تێوەگلان لە گەندەڵى دەستگیرکرا

پەیام

هێزێكی ئەمنیی تایبەت "حەسەنێن سوودانی"، فەرمانبەری سكرتارییەتی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەیەكی "مەترسیداری" گەندەڵی دەستگیر كرد. 

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاماژەیان بەوە كرد، كە دەستگیركردنی حەسەنێن سوودانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە و لەسەر بنەمای فەرمانی فەرمیی دادوەر ئەنجام دراوە.

ئەم هەنگاوە وەك بەشێك لەو هەڵمەتە فراوانەی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق دەبینرێت، كە دژی گەندەڵی و بۆ ڕاوەدوونانی ئەو بەرپرسانە دەستی پێكردووە كە لەسەر حسابی سامانی گشتی سوودمەند بوون؛ بڕیاریش دراوە لێكۆڵینەوەی ورد لە تەواوی ئەو گرێبەستە گەورانە بكرێت كە لە ڕابردوودا لە وەزارەتەكاندا واژۆ كراون. 

ئەم دەستگیركردنە دوای ئەوە دێت، كە دوێنێش هێزە ئەمنییەكان "عەدنان جومەیلی"، بریكاری وەزارەتی نەوتیشیان بە تۆمەتی هاوشێوە دەستبەسەر كرد. حكومەتی نوێی عێراق جەختی كردووەتەوە، كە ئامانجیان دەستنیشانكردنی هەموو ئەو كەس و لایەنانەیە كە زیانیان بە دارایی دەوڵەت گەیاندووە و چاوەڕێ دەكرێت ڕۆژانی داهاتوو ژمارەیەكی بەرپرسی دیكەش دەستگیر بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا