6 رۆژ پێش ئێستا 337 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی یه‌كتری

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە، لە وەڵامی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیاندا، چەند پێگەیەکی ڕادار و کۆنترۆڵی درۆنەکانی لە باشووری ئێران بۆردومان کردووە، هاوکات سوپای پاسداران بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکای کردە ئامانج. 
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە باشووری ئێران. بەپێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، هێرشەکان بنکەکانی ڕادار و سەنتەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لە ناوچەی غوروک و دوورگەی قەشمی ئێرانی پێکاوە. 
ئەمریکا ئاماژەی پێ کردووە کە ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ "کردەوە دوژمنکارییەکانی ئێران"، کە دیارترینیان خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بوو لە جۆری (MQ-١) کە لەو کاتەدا لەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا دەفڕی. 
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، کە لەوێوە هێرش کرابووە سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک لە باشووری ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا