1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
به مووشهك و درۆن هێرشكرایه سهر كوهیت
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوێت ڕایگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان، بەرپەرچی چەند هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانەی داوەتەوە کە خاکی کوێتیان کردبووە ئامانج.
سەرۆکایەتیی گشتیی سوپای کوەیت رایگەیاندووە، چەند هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانە کراوەتە سەر ناوچە جیاوازەکانى وڵات، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان، بەرپەرچی هێرشەکانى داوەتەوە.
سوپاى کوەیت لەکاتى هێرشەکاندا ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە هەندێک ناوچە دەبیسرێن، سەرجەمیان بەهۆی کردەی بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوەن لە کاتی تێکشکاندنی ئامانجە دوژمنکارییەکاندا.
هاوکات، دەسەڵاتدارانی کوێت داوایان لە هاووڵاتیان و نیشتەجێبوانی وڵاتەکە کردووە، بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی ئاسایش و سەلامەتی بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە