1 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
میدیاکانی ئەمریکا: تڕەمپ پێشنیازێکی توندی بۆ ڕێکەوتن ئاڕاستەی ئێران کردووە
پەیام
میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ پێشنیازێکی نوێ و توندتری بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئاراستەی ئێران کردووە، کە تێیدا جەخت لە گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە دۆسیەی ئەتۆمیدا کراوەتەوە.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" و پێگەی "ئەکسیۆس" بڵاویانکردەوە، ترەمپ لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا هەڵوێستی توندی گرتووەتەبەر؛ بەجۆرێک ئیدارەی ئەمریکا تیشکی خستووەتە سەر ئەنجامدانی هەموارکردنی جەوهەری لە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێراندا، بە ئامانجی ناچارکردنی تاران بۆ پێشکەشکردنی سازشی ستراتیژیی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە تۆڕی "سی بی ئێس" یان ڕاگەیاندووە کە ئەم هەموارکردنە نوێیانە زیاتر سەرنجیان لەسەر دوو مەلەفی سەرەکی و هەستیارە، کە ئەوانیش: داهاتووی گەشتکردنی دەریایی لە گەرووی هورمز، و چارەنووسی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاستبەرزی ئێرانن.
سەبارەت بە کاتی وەڵامدانەوەی لایەنی ئێرانی، پێگەی ئەکسیۆس لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکییەوە گواستییەوە، پێدەچێت تاران سێ ڕۆژی پێویست بێت بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکە؛ ئەوەش بەهۆی نەبوونی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی دیجیتاڵی و قووڵبوونەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو لایەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە