6 رۆژ پێش ئێستا 208 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: وێستگەیەکی ئەتۆمی کراوەتە ئامانج و ئەوەش یاریکردنە بە ئاگر


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیای لە باشووری ئۆکرانیا کردووەتە ئامانج، هاوکات مۆسکۆ و کیێڤیش تۆمەتی هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی یەکتر. 
پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەناو وێستگەکە، زیانیان لە بەشی دەرەوەی باڵەخانەی تۆرباینەکان بەدی کردووە. ئاژانسەکە دووپاتی کردەوە ئاستی تیشکدانەوە لە ناوچەکەدا هێشتا سروشتییە و هیچ مەترسییەک دروست نەبووە، بەڵام ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسەکە، هۆشداریی دا و ڕایگەیاند هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان وەک "یارییکردن بە ئاگر" وایە. 
لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای "رۆس ئەتۆم" بۆ وزەی ئەتۆم، ئۆکرانیای بە ئەنجامدانی هێرشێکی بەئەنقەست تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند درۆنەکە زیانی بە دیوارێکی ژووری تۆرباینەکان گەیاندووە، بەڵام ئامێرە سەرەکییەکان سەلامەتن. 
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕەتیکردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشانەوە هەبێت و ڕایگەیاند، ئەم بانگەشانەی ڕووسیا دوورن لە لۆژیکەوە، چونکە کیێڤ هەرگیز وێستگەیەکی ئەتۆمی سەر بە خاکی خۆی ناکاتە ئامانج کە هەوڵی گێڕانەوەی سەروەرییەکەی دەدات. 
وێستگەی زاپۆریژیا کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لەسەر ئاستی ئەوروپا، لە سەرەتای هێرشەکانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

سەرەتا