55 خولەک پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
عهلی زهیدی ژمارهیهك گۆڕانكاری له تیمی نوسینگهی سهرۆكوهزیراندا كرد
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕانکاریی لە تیمی کارگێڕی و ڕاگەیاندنی نووسینگەکەیدا دەست پێ کرد و تێیدا وتەبێژی نوێ، بەڕێوەبەری نوێی مەراسیمەکان و کاندیدی بەڕێوەبردنی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی دیاری کرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبوودی وەک وتەبێژی نوێی حکوومەت ڕاسپاردووە، کە ئەمەش وەک جێگرەوەیەک بۆ باسم عەوادی وتەبێژی پێشوو دێت.
هاوکات لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانکارییە کارگێڕییانەدا، عەلی زەیدی بڕیاری داوە بە دەستنیشانکردنی حەسەنین شێخی وەک بەڕێوەبەری نوێی (پڕۆتۆکۆڵ) ـى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
سەبارەت بە بەشی ڕاگەیاندنی نووسینگەکەش، میدیا عێراقییەکان ئەوەیان بلاَو کردوەتەوە کە عەبدولزەهرە هینداوی کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە