02/06/2026 207 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات كردووه‌


نەواڕ سەباح شاکر، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند، ئامادەکارییە مرۆیی و لۆجیستییەکانیان لە سەرجەم ئەو ناوچانەی دەکەونە سەر حەوزی ڕووباری فوڕات لە پارێزگای ئەنبار گەیاندووەتە بەرزترین ئاست، کە لە قەزای قائیمەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە شاری هیت. 
ڕێکارەکان بریتی بوون لە ئامادەکردنی تیمی ڕزگارکردن و دابینکردنی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و شۆفڵ، لەگەڵ ئامادەکردنی بەلەمی تایبەت بە فریاکەوتن لە کاتی نەخوازراودا. ئەم هەنگاوانەش بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان جێبەجێ دەکرێن، کە لە ڕێگەی سیستمەکانی چاودێرییەوە خولەک بە خولەک چاودێریی ئاستی ئاوەکە دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاگادارکردنەوەی فەرمی دراوەتە ئەو کەسانەی کە زێدەڕۆییان کردووەتە سەر حەوزی ڕووبارەکە و داوایان لێکراوە پابەندی ڕێنماییەکان بن، جەختیشی کردەوە کە دۆخەکە تا ئێستا جێگیرە و لەژێر کۆنترۆڵدایە. 
لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر خالید شەمال، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئاشکرای کرد کە پارێزگای ئەنبار چەقێکی سەرەکییە لە سیستمی بەڕێوەبردنی ئاوی عێراقدا، چونکە چەندین دامەزراوەی ستراتیژیی وەک بەنداوی حەدیسە، بەنداوی فەلوجە، دەریاچەکانی سەرسار و حەبانییە  لەخۆدەگرێت، کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕێکخستنی کۆگای ئاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو. 
وتەبێژەکە ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری فەرمی لە لایەنی تورکی و سوورییەوە سەبارەت بە بەردانەوەی بڕێکی زیاتری ئاو بەرەو عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی خۆجێیی ئەنبار دەستیان کردووە بە لادانی ئەو زێدەڕۆییانەی لە ماوەی وشکەساڵیدا بە شێوەی نایاسایی بۆ نیشتەجێبوون یان کشتوکاڵ لەسەر ڕووبارەکە کرابوون. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا