5 رۆژ پێش ئێستا 216 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ڕێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ توندتر ده‌كاته‌وه‌

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق دەستپێکردنی دابەشکردنی زیاتر لە تریلیۆنێک و ٥٠٠ ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی ساڵی ڕابردووی گەنم بەسەر جوتیاراندا ڕاگەیاند، هاوکات ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵیشی توندتر دەکات.
حەیدەر نووری ئەلکرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە (سەر بە وەزارەتی بازرگانی)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان دەست دەکات بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ وەرزی پێشووی گەنمی ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕەکەی دەگاتە تریلیۆنێک و ٥٤٥ ملیار دینار. ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای ڕێنمایی سەرۆک وەزیران بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، ئێستا چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ خه‌رجكردنی بودجەکە.
ئەم ڕاگەیاندنە لە دوای کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کۆمپانیاکە لەگەڵ لیژنەی ناوەندیی بەبازاڕکردن هات، کە تێیدا تاووتوێی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی وەرزی ئێستای ٢٠٢٦ کرا. وەزارەتی بازرگانی ڕوونی کردەوە کە کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر چەندین پرسی تەکنیکی و کارگێڕی بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ جوتیاران، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە سایلۆکان و خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ئەلکرعاوی جەختی لە توندکردنەوەی چاودێری لە بازگەکاندا کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی نایاسایی گەنم لە نێوان پارێزگاکاندا. هەروەها جەختی لە پێویستی پابەندبوونی تەواو بە پشکنینی تاقیگەیی بۆ بەرهەمە وەرگیراوەکان کردەوە، بە جۆرێک کە هاوتای مەرج و پێوەرە پەسندکراوەکان بێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی کوالێتی گەنمەکە و سەرخستنی وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

سەرەتا