08/06/2026 271 جار خوێنراوەتەوە

ئاگربه‌ست شكێنرا؛ ئێران و ئیسرائیل هێرشیان ئەنجام دا

پەیام
لە ١٠١ەمین ڕۆژی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و هاوپەیمانیی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، پێکدادانەکان چوونە قۆناغێکی نوێوە و هەردوولا ئامانجە سەربازی و ستراتیژییەکانی یەکتریان بۆردومان کرد. 
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێرشى نوێی موشەکی لە لایەن ئێرانەوە بەرەو ڕووی قەوارەکەى هاوێژراوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی نیشتمانی بەرپەرچى هێرشەکانی داوەتەوە. هاوکات کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی قودس و باکووری دەریای مردوو بیستراوە. 
 لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" ئاماژەی پێ کرد کە ژمارەی موشەکە هاوێژراوەکان ١٠ دانە بووە و لە ئەنجامدا سێ باڵەخانە لە کەناری ڕۆژاوا زیانیان پێگەیشتووە. 
هاوکات، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر گەڕەکی زاحییەی باشووری بەیرووت، "گشت هێڵە سوورەکانی بەزاندووە"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هۆکاری پەرەسەندنی هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی تاران بۆ سەر تەلئەبیب. 
لەلایەکی ترەوە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ناوخۆی ئێران دەستپێکرد، کە تێیدا چەندین ئامانجی جیاواز لە کۆمەڵگەی پێترۆکیمیایی لە شاری ماهشەهر لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران کرانە ئامانج. هەروەها هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند چەندین پێگەی سەربازیی سەر بە حکومەتی ئێرانیان لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە بۆردومان کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

سەرەتا