2 کاتژمێر پێش ئێستا 429 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل به‌ مه‌رج له‌ باشووری لوبنان ده‌كشێته‌وه‌

په‌یام
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە قه‌واره‌كه‌یان خۆی بە پابەندی ئەو بەندانە نازانێت کە تایبەتن بە لوبنان لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا. 
میدیای "ئەکسیۆس" ی ئەمریکی لە زاری ئەو ڕاوێژکارەوە بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ بە سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە سوپاکەی لەو ناوچانەی باشووری لوبنان ناکشێتەوە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵیدان، مەگەر دوای داماڵینی تەواوەتی چەک لە دەستی حزبوڵڵای لوبنانی. 
ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ بوونی جیاوازیی قووڵ لە نێوان هەڵوێستی تەلئەبیب و دەرەنجامەکانی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێراندا، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوام جەخت دەکاتەوە کە هەر ڕێکخستنێکی ئەمنیی داهاتوو لەسەر سنوورەکانی باكوور، دەبێت کۆتاییهێنان بە پێگەی سەربازیی حزبوڵڵا و ڕێگریکردن لە دووبارە جێگیربوونەوەی لەسەر سنوورەکان لەخۆ بگرێت. 
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدا دێن کە چاودێران چاوەڕوانی لێکەوتەکانی ڕێککەوتنەکەی واشنتن و تاران دەکەن لەسەر چەندین مەلەفی هەرێمی، لەوانەش دۆخی ناوخۆی لوبنان، ئایندەی چەکدارانی حزبوڵڵا لە باشووری ڕووباری لیتانی و چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    مه‌عاریف: ئه‌مریكا فشار ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ باشوری لوبنان و سوریا

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    قاسم ئەعرەجی له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌ مه‌رج له‌ باشووری لوبنان ده‌كشێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: گرنگترین دەستکەوت ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەدیعۆت ئەحرۆنۆت: ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان تۆمەتی "ناپاكی" لە تیمی دانوستانكار ڕەت دەكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربەست لە غـ.ەززە بووەتە ئامرازێك بۆ پەردەپۆشكردنی كوشتار و برسیكردنی خەڵكەكەی

سەرەتا