2 کاتژمێر پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

قالیباف: ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند بکرێت


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتن دوای واژۆکردنی بڵاودەکرێنەوە، و ئاشکرای کرد کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت ئەنجومەنی ئاسایش ببێتە گەرەنتی نێودەوڵەتی.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئاشکرای کرد کە وردەکاری و ڕەهەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە فەرمی واژۆ کرا، بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکرێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتە، هەردوولا ماوەی ٦٠ ڕۆژیان لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی کار بکەن تاوەکو بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و هەمیشەیی.
قالیباف ڕوونیکردەوە کە بەپێی بەندی ١٤ی یاداشتەکە، دەبێت ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان تاران و واشنتن لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند بکرێت تاوەکو شەرعییەتی هەبێت. سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە کە تەنانەت گەیشتن بە ڕێککەوتن و پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشیشەوە، بە مانای پێدانی متمانە بە لایەنی بەرانبەر نایەت؛ چونکە بە وتەی ئەو، گرەنتیی ڕاستەقینەی ئێران تەنها "هێزی ناوخۆیی و توانای وڵاتەکە"یەتی نەک بەڵێنەکانی ئەمریکا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند بکرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: به‌شێكی گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوی ده‌كرێته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ ئێران نادرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێكه‌وتنه‌كه‌ باشه‌ و گره‌نتی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێران نابێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئۆکرانیا دەدەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچى دانووستانەکان لە پاکستان کران و واژوو کردنەکە دەبرێتە سویسرا؟

سەرەتا