2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: پێداچوونهوه به نهخشه و پێگهی هێزهكانمان له ئهوروپا دهكهین
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پرۆسەیەکی گشتگیری شەش مانگی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی نەخشەی بڵاوبوونەوە و پێگەی هێزە سەربازییەکانی لە ئەورووپا دەستپێکرد.
ئەم پێداچوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پێیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر شێوازی کارکردنی ناتۆ و ڕایگەیاند کە ئەو هاوپەیمانییە بۆ ماوەیەکی درێژ وەک "پڵنگی سەر کاغەز" بووە و شێوازی پەیوەندییەکانیشی بە "یەک لایەنە" وەسف کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ڕوحیەتی شەڕەنگێزیی ناتۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگی سارد کاڵ بووەتەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە چیتر واشنتن ڕێگە نادات وڵاتانی ئەورووپا لەسەر حیسابی ئەمریکا ببنە پاشکۆ و پشتئەستوور بەو وڵاتە.
بڕیارەکەی پێنتاگۆن بۆ ئەنجامدانی ئەم پێداچوونەوە ستراتیژییە، پشتبەستوورە بەو دیدگا نوێیەی سەرکردایەتیی سەربازیی ئەمریکا کە دەیەوێت جۆرە هاوسەنگییەک لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە دارایی و سەربازییەکانی نێوان واشنتن و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانیدا دروست بکاتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا، پێگەی سەرجەم بنکە و هێزەکانی ئەمریکا لە کیشوەرەکەدا تاوتوێ بکرێت بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نوێی سەربازی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە