1 کاتژمێر پێش ئێستا 16 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: لێكتێگەیشتنی تاران و واشنتن وەرچەرخانێكی مێژوویی و دیپلۆماسییە

پەیام

سەرۆككۆماری ئێران ڕێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا بە "بەڵگەی مێژوویی" ناو دەبات و دەڵێت لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەدەنەوە.

ئەمڕۆ مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی تاران و واشنتن بەڵگەنامەیەكی مێژووییە و دەكرێت لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا بكاتەوە.

پزیشكیان جەختی كردەوە كە ئێران پابەندە بە بژاردەی ئاشتی و بەهێزكردنی هاوكارییە ناوچەییەكان، بە مەرجێك سەربەخۆیی و كەرامەتی نیشتمانییان پارێزراو بێت.

سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوە كرد، ئەم ڕێككەوتنە هەنگاوێكی گرنگە لە كاروانی لێكتێگەیشتنەكان و ئاشتی تەنها لە ڕێگەی ڕێزی دوولایەنە و گفتوگۆوە بەدی دێت.

ئەو وەسفی ئەم تێگەیشتنەی كرد بە "وەرچەرخانێكی مێژوویی" و پێیوایە جێبەجێكردنی تەواوەتی دەتوانێت زۆرێك لە كێشە و ئاستەنگە ناوخۆییەكانی ئێران چارەسەر بكات و ئاسۆیەكی نوێ بۆ ناوچەكە بكاتەوە.

هاوكات، ناوەندە سیاسییەكانی نێو ئێران وەك دەستكەوتێكی سیاسی و ستراتیژی سەیری ئەم ڕێككەوتنە دەكەن. ئەوان پێیان وایە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی دواییدا ئامانجە سەرەكییەكانیان نەپێكاوە. بەشێك لە بەرپرسانی ئێران ئەم لێكتێگەیشتنە وەك سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماسی تاران و چەسپاندنی پێگەی وڵاتەكەیان لە ناوچەكەدا دادەنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی واشنتۆن و تاران تەلئەبیبی شۆك كردووە و نەتانیاهو ڕەتیدەكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: لێكتێگەیشتنی تاران و واشنتن وەرچەرخانێكی مێژوویی و دیپلۆماسییە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران گرژی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دروستكردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن و تاران یاداشتنامەیەكیان بە ئەلکترۆنى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌عاریف: ئه‌مریكا فشار ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ باشوری لوبنان و سوریا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاسم ئەعرەجی له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌ مه‌رج له‌ باشووری لوبنان ده‌كشێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: گرنگترین دەستکەوت ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگە

سەرەتا