2 کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت سووریا دژی لوبنان بەكاربهێنێت

پەیام

لەژێر گوشاری ڕاستەوخۆی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا، ئیسرائیل و سووریا ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان دەكەن؛ واشنتۆن دەیەوێت دیمەشق لە بەرامبەر ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكان، ڕۆڵێكی كاریگەر لە دژایەتیكردنی حیزبوڵڵادا ببینێت.

میدیاكانی ئیسرائیل، بەتایبەت تەلەڤیزیۆنی فەرمی "KAN"، بڵاویان كردەوە، كە چاوەڕوان دەكرێت گفتوگۆكانی نێوان دیمەشق و تەل ئەبیب، كە دوای هێرشەكانی سەر ئێران گەیشتبوونە بنبەست، بە ناوبژیوان و گوشاری ئەمریكا سەرلەنوێ دەست پێ بكەنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەرەكی دۆناڵد ترەمپ لەم هەنگاوە، بەكارهێنانی سووریایە بۆ دەستوەردان لە دۆخی لوبنان بە مەبەستی بەرتەسككردنەوەی تواناكانی حیزبوڵڵا.

سەبارەت بە هەڵوێستی سووریا، تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكی فەرمی ڕانەگەیەنراوە و حكومەتی ئێستای سووریا بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد شەرع ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە لەوانەش بنیاتنانەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و باشكردنی دۆخی ئابووریی وڵاتەكە و بەدیهێنانی سەقامگیریی ئەمنی و كەمكردنەوەی ناكۆكییە ناوخۆییەكان دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت سووریا دژی لوبنان بەكاربهێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر ئەو کەسانەى كە دەڵێن بەرانبەر بە ئێران نەرم بووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: پێداچوونه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌ و پێگه‌ی هێزه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ین

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند بکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: به‌شێكی گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوی ده‌كرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ ئێران نادرێت

سەرەتا