2 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

واشنتن و تاران یاداشتنامەیەكیان بە ئەلکترۆنى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ كرد

پەیام

واشنتن و تاران بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی یاداشتنامەیەكی تێگەیشتنیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ كرد، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی دانوستانەكان كە بڕیارە لە ماوەی 60 ڕۆژدا بگەنە ڕێككەوتنێكی كۆتایی و ئاشتییەكی هەمیشەیی مسۆگەر بكەن.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ئۆنلاین یاداشتنامەیەكی تێگەیشتنیان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ كرد.

بەپێی زانیارییەكان، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە شاری ڤێرسای فەرەنسا و بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماكرۆن، وەشانی كاغەزی ڕێككەوتنەكەی واژۆ كردووە، هاوكات تاران پشتڕاستی كردەوە كە یاداشتنامەكە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ماكرۆن لە تویتێكدا ڕایگەیاند، كە ئەم هەنگاوە دەرگای ئاشتییەكی هەمیشەیی دەكاتەوە و دەبێتە هۆی كردنەوەی گەرووی هرمز و دابەزاندنی نرخی وزە.

لەیەكەم كاردانەوەدا و لە بەرامبەردا، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئەم ڕێككەوتنەی بە "شكستی ئەمریكا" ناوبرد.

سەرچاوە دیپلۆماسییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە پەلەكردن لەم هەنگاوە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمزە، سەرەڕای ئەوەی ترەمپ دان بەوەدا دەنێت كە دانوستانەكان سەخت بوون و هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ بۆردوومانكردنی ئێرانی كردبوو ئەگەر ڕێككەوتنەكە ئەنجام نەدرایە.

چاوەڕوان دەكرێت لە 60 ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی كۆتایی بەردەوام بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران گرژی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دروستكردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن و تاران یاداشتنامەیەكیان بە ئەلکترۆنى بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ كرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌عاریف: ئه‌مریكا فشار ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ باشوری لوبنان و سوریا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاسم ئەعرەجی له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل به‌ مه‌رج له‌ باشووری لوبنان ده‌كشێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: گرنگترین دەستکەوت ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی یەکجاریی جەنگە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەدیعۆت ئەحرۆنۆت: ئیسرائیل لە لوبنان ناکشێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەكسیۆس: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بووە

سەرەتا