2 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران گرژی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دروستكردووە
پەیام
ڕاپۆرتێكی ئیسرائیلی پێشبینی دەكات كە دۆناڵد ترەمپ فشاری توند بخاتە سەر نەتانیاهۆ تاوەكو لە باشووری لوبنان و جەبەل شێخ لە سووریا بكشێتەوە، ئەوەش گرژی زیاتر لە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب دروست دەكات.
ڕۆژنامەی "مەعاریف" لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، كە واشنتن داوا لە تەلئەبیب دەكات دەستبەجێ لە پێنج خاڵی سەربازیی باشووری لوبنان و ناوچەی "جەبەل شێخ" لە سووریا بكشێتەوە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كەم بكاتەوە.
ئەو سەرچاوە دەڵێت: ترەمپ دەیەوێت بەم فشارانە بنیامین نەتانیاهۆ ناچاری "نەرمی نواندن" بكات كە ئامانج لێی پاراستنی ئەو ڕێڕەوە سیاسییەیە كە واشنتن لەگەڵ تاران دەستیپێكردووە، لە كاتێكدا ئیسرائیل دژی ئەم هەنگاوانەیە و نیگەرانە لەوەی ئەم پاشەكشەیە ئاسایشی قەوارەكەیان بخاتە مەترسییەوە.
ڕاپۆرتەكە هۆشداری دەدات كە پەیامە نوێیەكانی ئەمریكا گرژی زیاتر دروست دەكات و تەنیا لە چوارچێوەی قسەدا نەماونەتەوە، بەڵكو هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكاری كردەیی دەكەن دژی تەلئەبیب.
واشنتن ئاماژەی بەوە كردووە ئەگەر ئیسرائیل داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكات، ڕەنگە ڕێگری لە ناردنی باری چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو وڵاتە بكەن یان هەندێك جۆر سنوورداركردنی سەربازییان بەسەردا بسەپێنیێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە