1 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
بۆ گەشەی ئابووری، عێراق ڕسوماتی تێپەڕبوونی ئینتەرنێت لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە
پەیام
عێراق بڕیارێكی گرنگی سەبارەت بە كەمكردنەوەی باجی تێپەڕبوونی هێڵی ئینتەرنێت بە وڵاتەكەی بە ڕێژەی لەسەدا 40 ڕاگەیاند.
مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاری دا باجی تێپەڕبوونی هێڵی ئینتەرنێت بە عێراقدا بە ڕێژەی لەسەدا 40 كەم بكاتەوە و ڕایشیگەیاند: ئامانجی ئەو هەنگاوە ستراتیژییە ئەوەیە عێراق بكاتە مەڵبەندێكی جیهانی و تێپەڕگەیەكی سەرەكی بۆ گواستنەوەی داتاكان لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، كە دەبێتە سەرچاوەیەكی نوێی داهاتیش بۆ دەوڵەت.
مستەفا سەند ڕایشیگەیاند: ئەم بڕیارە نوێیە بە فەرمی لەلایەن دەستەی ڕاوێژكاری و ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەكان و زانیارییەكان پەسەند كراوە.
بەپێی ئەوەی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاندووە "تەنیا ڕۆژێكیش دوای ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە، دوو دەوڵەتی كەنداو داواكاری فەرمییان بۆ بەستنەوەی هێڵە دیجیتاڵییەكانیان بە ئەورووپا لە ڕێگەی عێراقەوە پێشكەش كردووە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستە كۆتاییەكان واژوو بكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە