1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل هەوڵی زیندووكردنەوەی پلانی كۆچپێكردنی دانیشتووانی غـ.ەززە دەدات
پەیام
ئیسرائیل هەوڵی زیندووكردنەوەی پلانی كۆچپێكردنی دانیشتووانی كەرتی غەززە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەیش ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی قەوارەكە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجام دا.
ڕۆژنامەی "میدڵ ئیست مۆنیتۆر" بڵاوی كردەوە، شموێل بن عەزرا، سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئەم هەفتەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپا، مۆساد و شاباك كۆ بووەتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی "هاندانی كۆچی ئارەزوومەندانە"ی دانیشتووانی غەززە بووە بۆ دەرەوەی كەرتەكە.
سەرەڕای ئەم هەوڵانە، بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەكان ئاشكرایان كردووە كە هیچ پێشكەوتنێكی كردەیی لە پلانەكەدا نییە، چونكە تا ئێستا هیچ وڵاتێك ئامادە نییە پێشوازی لە ئاوارەكانی غەززە بكات.
ئەم هەنگاوەی تەلئەبیب لە كاتێكدایە كە ئیسرائیل ڕووبەڕووی تۆمەتی نێودەوڵەتی بووەتەوە بەوەی سیاسەتی برسیكردن، گەمارۆدان و وێرانكاری بەكار دەهێنێت بۆ ناچاركردنی فەڵەستینییەكان بە جێهێشتنی خاكەكەیان.
چالاكان و چاودێران جەخت دەكەنەوە كە ئەوەی ئیسرائیل دەیكات كۆمەڵكوژییە و دەیەوێت لەژێر پەردەی "كۆچی ئارەزوومەندانە"دا، پرۆسەی كۆچپێكردنی زۆرەملێ بەسەر خەڵكی غەززەدا بسەپێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە