2 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا گەیشتە 235 گیانلەدەستدان و 4300 بریندار

پەیام

ئاماری قوربانییانی بومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا بەرز بووەوە و پێشبینیش دەكرێت قوربانییەكان 10 هەزار كەس تێپەڕێنێت.

بەهۆی دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە كە ڤەنزوێلایان هەژاند، تائێستا 235 كەس گیانیان لەدەست داوە و 4300 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریكا هۆشداری دەدات كە ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەكان 10 هەزار كەس تێپەڕێنێت، چونكە ناوی زیاتر لە 35 هەزار كەس وەك بێسەروشوێن تۆمار كراوە.

ناوچەی "لا گوایرا" لە باكووری وڵات زۆرترین زیانی بەركەوتووە و فڕۆكەخانەی سەرەكی وڵاتیش داخراوە، ئەمەش گەیاندنی هاوكارییەكانی قورستر كردووە. 

تیمەكانی فریاكەوتن لە هەوڵێكی بەردەوامدان بۆ دەرهێنانی قوربانییان لەژێر داروپەرووی باڵەخانە ڕووخاوەكاندا. 

دانیشتووانی ناوچە زیانلێكەوتووەكان لە دۆخێكی ترسناكدان و بەشێكی زۆریان بە دەستی خۆیان بەدوای كەسوكارە ونبووەكانیاندا دەگەڕێن.

 ئەمە بە بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێت كە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا ڤەنزوێلای گرتبێتەوە و بووەتە هۆی وێرانكارییەكی بێوێنە لە ژێرخان و باڵەخانەكانی ئەو وڵاتەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا گەیشتە 235 گیانلەدەستدان و 4300 بریندار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕافایل گروسی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەكێكە لە بژاردەكان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەڕەشەی بڕینی غازى سروشتی لە ئەوروپا دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی میانمار بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەری سووتاند

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى بوومەلەرزەکەى فەنزوێلاوە لانیکەم 164 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

سەرەتا