1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان و ئیسرائیل ڕێكەوتنێكیان بۆ كاری هاوبەش لە واشنتن واژوو كرد
پەیام
لوبنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیی بۆ كاری هاوبەش لە واشنتۆن واژوو دەكەن و وەزیری دەرەوەی ئەمریكایش بە دەسپێكی قۆناغێكی نوێ ناوی دەبات.
ماركۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە كاتی واژووكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەیی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ كاری هاوبەش، ڕایگەیاند، گەلی لوبنان شایەنی ئەوەیە لە ئاشتی و ئاسایشدا بژی.
ڕوبیو ئەم هەنگاوەی بە "سەرەتای سەرەتا" وەسف كرد و ئاماژەی بەوە دا كە هێشتا كارێكی زۆر لەبەردەم بەیروت و تەلئەبیب ماوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە كۆتاییەكان.
لەلایەكی دیكەوە، نەدا حەمادە باڵیۆزی لوبنان لە واشنتۆن، ڕێككەوتنەكەی بە یەكەم هەنگاو بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواوەتی لوبنان دانا.
لە بەرامبەردا، یەحیئێل لیتەر باڵیۆزی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران و بریكارەكانی هەوڵیان دا ڕێگری لەم ڕێككەوتنە بكەن و ئاراستەكەی بگۆڕن، بەڵام ئێستا ئێران و حزبوڵڵا لە "كایەكە چوونەتە دەرەوە".
ئەم ڕێككەوتنە دوای دانوستانە چڕەكانی واشنتۆن دێت و وەك بناغەیەك بۆ جێگیركردنی ئارامی لە ناوچەكەدا سەیر دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە