1 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
ڕافایل گروسی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەكێكە لە بژاردەكان
پەیام
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی كاروبارەكان لە ئێران و تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە یەكێكە لە بژاردەكان.
ڕافایل گروسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانی وتی: ئاژانسەكەیان یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هەیە بۆ سەرپەرشتی كردنی پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران و هیوای خواست بەم نزیكانە هەل بڕەخسێت بۆ پسپۆڕانی ئاژانسەكە بۆ چوونە نێو دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران.
ڕوونیكردەوە: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕێكخراوێكی سەربەخۆیەوە و پشكنینەكان بەتەنیا ئەنجام دەدات و پێویستیان بە سیستمێكی پشكنین و پشتڕاستكردنەوەی زۆر بەهێز هەیە بۆ دڵنیابونەوە لەوەی كە ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی ڕاناگات.
وتیشی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یاخود گواستنەوەی بۆ دەرەوەی بە یەكێك لە چارەسەرەكان دەمێنێتەوە، بەو مەرجەی تاران ڕەزامەندی لەسەر بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە