2 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

ئيسرائيل.. له‌كاتی جه‌نگدا ڕێژه‌ی هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر زیادی كردووه‌

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ژمارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی تاران بۆ سەر ئیسرائیل بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و تەنها لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە ٤٨٠٠ هێرش کراوەتە سەر سیستمەکانی ئیسرائیل. 
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری یۆسی کارادی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی نیشتمانیی ئاسایشی سایبەریی ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی گواستییەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا ئاستی هێرشە سایبەرییەکان بەرزبوونەوەی پێوانەیی بەخۆیەوە بینیوە. کارادی ئاشکرایکردووە، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ و لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا، نزیکەی ١٦٠٠ هێرشى ئەلیکترۆنی تۆمارکرابوون، بەڵام لە هەمان مانگی ئەمساڵدا ئەو ژمارەیە بەرزبوەتەوە بۆ ٤٨٠٠ هێرشی دوژمنکارانە. 
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ ئاگربەستێک لە فەزای سایبەریدا بوونی نییە" و ئاماژەی بەوەشدا کە هەندێک لە گرووپە هێرشبەرەکان خاوەنی توانایەکی بەرزن و دەبێت بە هەند وەربگیرێن. هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکان، دامەزراوە حکومییەکان، کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان و تەنانەت هاووڵاتییانیشیان کردووەتە ئامانج، بەتایبەتی نووسینگە پارێزەرییەکان و کۆمپانیاکانی ژمێریاری کە زەرەرمەندی هێرشەکان بوون. 
بە وتەى بەرپرسە ئیسرائیلییەکە هەرچەندە ئیسرائیل توانیویەتی بەرپەرچی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە هەستیار و ستراتیژییەکان بداتەوە، بەڵام ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کە سیستەمی پاراستنیان لاواز بووە، بەئاسانی دزەیان تێکراوە و لە کۆتاییدا سەرجەم زانیاری و داتاکانی ناو سیستەمی کۆمپیوتەرەکانیان سڕدراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    پاكستان هێرشی ئاسمانیی كرده‌ سه‌ر سێ پارێزگای ئه‌فغانستان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ڕووسیا: چوار شارۆچكه‌ی دیكه‌مان له‌ ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئيسرائيل.. له‌كاتی جه‌نگدا ڕێژه‌ی هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر زیادی كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌نزوێلا.. به‌هۆی دوو بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێن بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاریس.. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما 109 كەس لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جیاكاری و هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر موسڵمانان لە ئەڵمانیا هەڵکشاوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا بۆ 920 گیانلەدەستدان و هەزاران بریندار بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. هێرشبەرەكەی سەر بازاڕی كریسمس كە چالاكێكی دژە ئیسلامە سزادرا

سەرەتا