2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
هێزهكانی ڕووسیا: چوار شارۆچكهی دیكهمان له ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كرد
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانیان کۆنتڕۆڵی چوار شارۆچکەیان لە ئۆکرانیا کردووە، هاوکات پێشڕەویی بەرچاویان لە سەرجەم بەرەکانی جەنگدا تۆمارکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٨ی ئایاردا، هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بەسەر چوار شارۆچکەدا گرتووە. لەو ژمارەیە، دوو شارۆچکەیان دەکەونە ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک، یەکێکیان لە زاپۆرۆژیا و ئەوی دیکەشیان لە ناوچەی سومییە.
پێشتریش لە نێوان ١٥ بۆ ٢١ی ئەم مانگەدا، سوپای ڕووسیا کۆنتڕۆڵکردنی پێنج شارۆچکەی دیکەی لە ناوچەی دۆنێتسک ڕاگەیاندبوو. ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد کە دوای چەند ئۆپەراسیۆنێکی چڕ، توانیویانە هەردوو شارۆچکەی پیسانتسی لە دنیپرۆپێترۆڤسک و نۆڤۆسێلۆڤکا لە زاپۆرۆژیا بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکى ڕووسیا رایگەیاند، بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا گەڕێکى دیکەى دانووستان لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر پرسى ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە