2 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان و ئیسرائیل ڕێكهوتنیان واژوو كرد
ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن ڕێککەوتنێکی سياسي و سةربازييان بە چاودێریی ئەمریکا واژۆ کرد، کە بە وتەی بەرپرسانی واشنتۆن ڕێگە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشێکی بەردەوام خۆش دەکات.
مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەدا کە دوای پێنجەمین خولی دانوستانەکان بەڕێوەچوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا دەربڕی. ناوبراو جەختی کردەوە ئەم پێشهاتە سەرەتایەکە بۆ داڕشتنی چوارچێوەی ئاشتی و ئاسایشێکی درێژخایەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لەلایەکی دیکەوە، حەمادە مەعوەز، باڵیۆزی لوبنان لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە یەکەمین هەنگاوە بەرەو گەڕاندنەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان، کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە گرژی و شەڕەکان، و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ سەر زێدی خۆیان. لە بەرانبەردا، یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل ئاماژەی پێ کرد کە ڕێککەوتنەکە ئێران و حزبوڵڵا لە هاوکێشەکە دوور دەخاتەوە و ڕێگەی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات ئاواڵا دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە