2 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

قالیباف: لەگەڵ عومان لەسەر میكانیزمی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕێككەوتووین

پەیام

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، جەخت لە ڕێگری وڵاتەكەی لە دەستوەردانی ئەمریكا لە گەرووی هورمز دەكاتەوە و ڕایگەیاند، بەپێی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ عومان گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێك بۆ دانانی میكانیزمێكی نوێی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

محەمەد باقر قالیباف لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد كە تاران و سوڵتانی عومان لەسەر میكانیزمێكی تایبەت بە كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕێككەوتوون.

 ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەم هەنگاوە بەپێی بڕگەی پێنجەمی ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە دێت، كە پێشتر واژۆ كراوە و تاران بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم ئەو دەوڵەتانەی دەكەونە سەر ئاوە هەرێمییەكان ڕاوێژ و گفتوگۆ دەكەن.

قالیباف لە درێژەی قسەكانیدا هێرشی كردە سەر هەوڵەكانی ئیسرائیل و ڕایگەیاند، تەلئەبیب بە هەموو شێوەیەك هەوڵی تێكدان و پەكخستنی ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنە دەدات كە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا هەیە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، باسی لەوە كرد، كە توانای ڕێگری و بەرپەرچدانەوەی سەربازیی ئێران لە ناوچەكەدا هێندە گەورە و كاریگەرە، كە دەبێتە بەربەستێكی ڕاستەقینە لەبەردەم ئیسرائیلییەكان بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی جەنگ.

ئەم لێدوانانەی سەرۆكی پەرلەمان دووپاتكردنەوەی هەڵوێستی توندی تارانە بەرامبەر بە پاراستنی ئاسایشی ناوچە ئاوییەكان و ڕەتكردنەوەی هەر جۆرە دەستوەردانێكی ئەمریكا لە گەرووی ستراتیژی هورمزدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا هێزە دەریاییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕتر دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: لەگەڵ عومان لەسەر میكانیزمی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕێككەوتووین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: واشنتن ڕێگری لە پیلانێكی تیرۆركردنی عەراقچی و قالیباف كردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی 100 وڵات و شاند بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە خامنەیی دەكەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە غەززە سزای لەسێدارەدان بەسەر سیخوڕێكی ئیسرائیلدا جێبەجێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری سووریا بۆردومان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نداوی عه‌ره‌بی.. هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی له‌كاتی نیشتنه‌وه‌دا وه‌رگه‌ڕا و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا... ناوی ئەندامانى پەرلەمان ڕاگەیەنرا

سەرەتا