7 رۆژ پێش ئێستا 476 جار خوێنراوەتەوە

هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هاری کەینی گۆڵکاری ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ، هەموو دەنگۆکانی سەبارەت بە ڕۆیشتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی پێهێنا.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ "کریستیان فالک"، یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی هاری کەینەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئارەزووی هەیە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال ڕوو لە کامپ نو بکات، بەڵام وەڵامی کەین بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ڕوون و یەکلاکەرەوە بووە و ئەو نایەوێت بایرن میونخ جێبهێڵێت و هیچ گرنگییەک بە دەستەوارەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا نادات.

هاری کەین نەک تەنیا بڕیاری مانەوەی داوە، بەڵکو دەیەوێت گرێبەستەکەی ئێستای کە لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، درێژ بکاتەوە و یاریزانەکە و کارگێڕی یانەی بایرن ڕێککەوتوون کە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ دوای یارییەکانی مۆندیال دوابخەن، ئەمەش بۆ ئەوەی کەین بە تەواوی جەخت لەسەر یارییە نێودەوڵەتییەکانی بکاتەوە و دوور بێت لە ژاوەژاوی بازاڕی گواستنەوەکان.

دوای ئەوەی بەرشەلۆنە دڵنیا بووەوە لەوەی گواستنەوەی هاری کەین ئەستەمە، ئێستا یانەکە پلانەکانی گۆڕیوە و بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئێستا تەواوی جەختی خستووەتە سەر گواستنەوەی "جولیان ئالڤارێز" بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری پێ بەهێز بکات، بەمەش دۆسیەی هاری کەین بە تەواوی لە مێشکی بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکەدا داخرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 3 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا